ئازادی ژن بۆ من لە ئازادی وڵات بە نرخترە
ئەو نوسینەی خوارەوە كۆكراوەی بەشێك لە نرخاندنەكانی رێبەر ئاپۆیە كە لە كاتی جیادا كردویەتی بۆ ملیتانو شەرڤانانی ژن. هەروەك لە نرخاندنەكانیش دیار دەبێت، ئەو هەڵسەنگاندنانەی لە ژێر هەلومەرجی گۆشەگیری قورسی ئيمرالَى كە لە 15ی شوباتی 1999 هەتا رۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە پێش خستووە. هۆكارێكی هەرە ئەساسی تەواوی ئەو گۆشەگیریو رەوشە گرانو دژە مرۆڤایەتیەی كە لە سەر رێبەر ئاپۆ دەسەپێنرێت، بە ئەرێكردنی لەلایەن زلهێزە هەژمونگەراكان ئەوەیە كە رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژن چەندە رەنجی داوەو ئازادی ژنی پێش خستووە. ئەوەش لە بنەمادا ئەوە نیشان دەدات كە چەندە ئەو هێزە چەوسێنەرو هەژمونگەرایانەی هەراسان كردووەو رووبەڕووی هەژانی كردونەتەوە. ئێمەش وەك ژنانی كورد كە بە هەوڵو رەنجی رێبەرایەتیمان كە “خەباتی ئازادی ژنی” پێشخستوە. بە بۆنەی 8 ی ئادار رۆژی ژنانی رەنجدەری جیهان، وەك كۆمەڵەی ژنانی كورد (KJK) دەمانەوێت بەشێك لەو هەڵسەنگاندنو نرخاندنە واتادارو بەنرخانەی رێبەرەكەمان كە لەسەر ئازادی ژن پێشكەشی كردووین، بكەین دیاریو پێشكەشی سەرجەم ژنانی جیهانی بكەین.
كارەكتەری ئەو ژنەی كە ناوی بە واتای ژیان پێناسە دەكرا، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ستاتۆیەكی دژە ژیان و دژە ژن بووەتەوە، هێشتاش هەستێكە ئەقڵم قبوڵی ناكات، پیاو چۆن شەرم ناكات لە ژێر ئەو ستاتۆ و پێگەیەی كە دراوە بە ژن و لەگەڵ ژنێكی ئاوا ژیان دەكات؟ خۆی پێناسەی ناموس سەراوژێر دەكات، چۆن دەتوانێت ژن وەك بابەتێكی ئەساسی ناموسی خۆی لە قەڵەم بدات، من خۆم لە واتایەكی هەرە ڕاستدا شەڕم لەگەڵ ئەو ئەقڵەدا کردووە و ئەو شەڕەم وەك ناموس پێناسەکردووە، لەو باوەڕەدام كە ئەو شەڕەش حەسرەتو خۆزگەی ئەو ژنەیە كە لە ئێستاوە بونیادنانی ژیان لە كەسایەتی ئەواندا و گۆڕانكاری ئەوانە بۆ ڕێکخستن بوون نیشان دەكات و دیاری دەكات. تێكۆشانی هەرە واتاداریش بە گشتی لە جیهان و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بێگومان لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت. بە شەرەف و ئەدا و باوەڕیەكی بڵندەوە تێكۆشانی خۆم لەم ڕووەوە بەڕێوە دەبەم. بەڵام ئەوەی گرنگە لە ژێر ئەو بارەی تێكۆشاندا هەم وەك تاكە كەس هەمیش وەك ڕێكخستن و دەزگابوون گەیشتنە سەركەوتنە، نامەوێت بۆ ئەو تێكۆشانە گوتەكانم دووبارە بكەمەوە. لە هەڤاڵێتی و دۆستایەتیم لەگەڵ ژندا هیچ سنورێكم نییە، لێرەدا قوڵبوونەوە لە تیۆر و كرداردا دەبێتە پێوانەی ڕاست بۆ پیاوێتی كە قبوڵ بكرێت، بە گوێرەی من، ئەوانە ڕێنمایی و پێوانەی بنەڕەتیی ئەتیك و ئەستاتیكە. جوان بوون و قوڵبوونەوە پێش هەموو شتێک بە ژیان كردن و كرداریكردنی ئەو ڕێنماییانە بەدەستدێت و مسۆگەر دەبێت. ئەوە پێوانی ژیان، هەستی وڵات، نەتەوە و ئازادییە.
بانگەوازی لە ژنان دەكەم و دەڵێم: باوەڕ دەكەم ئێوە ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای ئەقڵ و زانست، پاراستن و جوانیدا وەك خۆرێك بونیاد دەنێن، ئێمە لە هەر كاتێك زیاتر نزیكی ئازادییەكی مسۆگەر بووینەتەوە، دەزانم ئازادی بە ئاسانی بەدەست نایەت، لەوانەیە لەو ڕێگایەدا و بۆ ئەو بابەتە قوربانیدان بوونی هەبێت، لەوانەیە ئێوەی ژنان زەحمەتی زۆر ببینن، منیش لێرە زەحمەتی دەبینم، بەڵام وێرای ئەو زەحمەتییە دیسانیش هەوڵ دەدەم ببمە وەڵام. ئێمە ئازادی بونیاد دەنێین، ئیرادەی گەلی كوردی ئازاد هیوام پێ دەبەخشێت. ئازادی لە نان و ئاو بە نرخترە، ئەو شۆرشەی نەتوانێت ژن ئازاد بكات، ئەوە شۆڕش نییە. ئەو ڕێكخستنەی نەتوانێت ژن بەڕێكخستن بكات، ڕێكخستن نییە. ئەوەی نەتوانێت ژیان ڕزگار بكات، ناتوانێت وڵات و گەلەکەی ڕزگار بكات، بۆ من ئازادی ژن لە ئازادی وڵات بە نرخترە. هەر كەسێك دەیەوێت بە شێوەیەكی جیاواز لەگەڵ ژن بێت، بەڵام هەبوونی من لەگەڵ ژن و لە پاڵ ژندا هەمیشە لە ئاستی هەرە بڵنددا بووە. هەرگیز ڕێگەم نەدا كە ئەو (ژن) كەم و لاواز بێت و هەمیشە لە لوتكەدا هێشتمنەوە و هەرگیز رێگەم بە کەوتن و سەرنەکەوتنیان نەدا، شتی هەرە گرنگیش ئەوەیە. منیش هێندەی ڕێزداری، گرێدراویی بە ڕەنج و فیداکاریمەوە بۆ شەهیدە بەنرخەكانمان و ڕاستینەی ژن-ژیان هەبوونی خۆم بێ وچان دەخەمە گەڕ.
شانازی بە ژنانی هێز دەكەم
، لە ڕیزەكانمان پیاوان لەو ژنانە دەترسان كە بەهێز دەبن، ئەوەش ئاستەنگی بۆ ژنان دروستدەکرد، ئێمە ئەوە بە ڕاست نابینین. ئەو ژنەی كە بەهێز دەبێت شەرەفی ئێمەیە، لەگەڵ ژنێكی بەهێز ژیانكردن نرخ و پیرۆزە. ژنی بەهێز دەبێتە ژیان. ژنێكی لاواز، ژنێكی وابەستە و گیرۆدە بە لاوازی و بێ هێزی، ژنێكی وەها بۆ مۆراڵو مەعنەویاتو نرخەكانمان ترسناكە. ئەو پیاوەی كە ئەوانە دەسەپێنێت، هەم لە رووی چینایەتیو هەمیش لە ڕووی مۆراڵ و مەعنەویات و نرخەكانەوە ژیانێكی ترسناك دەسەپێنێت. ئەو پیاوەی بەدوای ژنێكی كۆیلەوە دەگەڕێت، تەنیا لە ژنێك دەگەڕێت بۆ خودی خۆی! ئەوەش هەم بۆ گروپ و كۆمەڵەی ئێمە سەرچاوەی نایەكسانی ڕەگەزییە، هەمیش لە ئاستی ئازادی نەتەوەی و كۆمەڵگەدا نوێنەرایەتی وێرانكاری و خراپبوونێكی جدی دەكات، لەبەرئەوە، ئەگەر ئێوە هاودەنگ بن و بزانن لە هەموو گۆڕەپانێكەوە بەهێز بوونی ژن مسۆگەری یەكسانی و ئازادییە، پێویستە مرۆڤ ئەوە شایانی ژیان ببینێت، نەك تەنیا ئەوە، بەڵكو دەبێت لەگەڵ بەو تێکۆشانەوە وابەستە بێت و بە شێوەیەکی دەوڵەمەند و بەرز نیشانی بدات، من خۆم وەك خەباتكار و رەنجدەرێكی ئەوین (خۆشەویستی) پێناسە دەكەم، من بۆ ئێوە دەژیم، حەسرەت و خۆزگەی ئێوە هۆكاری ژیانكردنی منە، من لەگەڵتانم، من لەگەڵ ئێوەم، جیهانێكی ئازاد هەیە كە بنیادبنرێت، ژیانێكی ئازادی بێ بەرامبەر هەیە کە بنیادبنرێت.
من شەرڤانێكی ئازادی ژنانم، لەو بابەتەدا زۆر ڕادیكاڵم، لەو باوەڕەدام كە لەسەر بنەمای زیرەكی، پاراستن و جوانی وەك خۆری بەهاران، ئازادی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەئافرێت، مسۆگەر ڕۆژێك دێت خۆتان دەگەیەنن بە ژنێكی بەهێزی وا كە پیاوانی دواكەوتوو كۆنەپارێز دێننە سەر ڕێگای ڕاست، هیوادارم بە رۆحی قۆناخەکە تێكۆشانی خۆتان بۆ ئەو مەبەستە بڵند بكەن، بەو بۆنەیەوە ئێوە هاوڕێی و هاورێبازانم لە هەموو بوارێك و لە هەر ساتێكدا بە بیرمەندی، جوانیو خۆشەویستیەوە سڵاوتان لێدەکەم، لە باوەشتان دەگرم و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم، ساڵ بە ساڵی تەمەنتان پیرۆز دەكەم، هیوادارم سەدەی نوێ شەرەفی دیداری ئێوە بێت.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان